زیدان لهم هاوینه ناڤاس دهردهكات و لۆكای كوڕی دهخاته شوێنهكهی
زیزۆ به ناڤاسی راگهیاندووه بۆ وهرزی داهاتوو شوێنی له پێكهاتهكهی نابێتهوه
ریال مەدرید بڕیاری داوە ئەم هاوینە کەیلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی یانەکەی بفرۆشێت و تیبۆ کۆرتوا بکاتە گۆڵپارێزی یەکەم و سەرەکی یانەکەی.
رۆژنامە و میدیاکانی ئیسپانی ئاشکرایانکردووە، زینەدین زیدان بە کەیلۆر ناڤاسی گۆڵپاریزی کۆستاریکی یانەکەی راگەیاندووە وەرزی داهاتوو بەشێک نابێت لە پلانەکانی و پشتی پێ نابەستێت، بۆیە داوای لێکردووە ئەم هاوینە ریزەکانی ریال مەدریدی بەجێبهێڵێت و یانەیەکی دیکە بۆ خۆی بدۆزێتەوە، له بهرامبهردا لۆكا زێدان شوێنی دهگرێتهوه و دهبێته گۆڵپارێزی دووهمی ریال مهدرید.
بەگوێرەی سەرچاوەی میدیا مەدریدییەکان، بەرپرسانی ریال مەدرید داوایان لە ناڤاس کردووە لە بەرامبەر مانەوەی لە ریال مەدرید مووچەی ساڵانەی کەم بکەنەوە، بەڵام ناڤاس بەم پیشنیارە رازی نەبووە، کە مووچەی ساڵانەی کەیلۆر ناڤاس لە ریال مەدرید ٦٠ ملیۆن یۆرۆیە.
پێشتریش ناڤاس تاکو دوایین خولەکەکان نزیکبوو بەرامبەر کڕینی دێ خیا و بڕێک پارە لە ریال مەدریدەوە بچێتە مانچێستەر یونایتد، بەڵام لە دوایین ساتەکان بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی گرێبەستەکە سەری نەگرت و لە ریال مەدرید مایەوە.
