ترەمپ: نیویۆڕك تایمز هه‌واڵی ساخته و درۆ بڵاو ده‌كاته‌وه
ترەمپ باسی رەوانەكردنی ھێزی زیاتر دەكات
K24 - ھەولێر
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەیكا، لە بارەی دەنگۆی پلانی رەوانەكردنی 120 ھەزار سەرباز بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دژی ھەڕەشەكانی ئێران، روونكردنەوە دەدات و رایگەیاند "ئه‌گه‌ر پلانمان ھەبوایە، له‌و ژماره سه‌ربازه زیاترمان ره‌وانه ده‌كرد".
ترەمپ گوتی: "رۆژنامەی نیویۆرك تایمز، هه‌واڵی درۆ بڵاو ده‌كاته‌وه. به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه‌م (ره‌وانه‌كردنی سه‌رباز بۆ ناوچه‌كه) ده‌كرد، به‌ڵام پلانی شتێكی له‌و شێوه‌یه‌مان دانه‌ناوه. هیوادارم ناچار نەبین پلانی بۆ دابنێین. ئه‌گه‌ر پلانمان بۆ دابنایه، له‌و ژماره سه‌ربازه زیاترمان ره‌وانه ده‌كرد".
ئەم گوتانەی ترەمپ دوای ئەوە دێن، پێشتر رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ھەواڵێكی بڵاو كردبووەوە، تێیدا پشت به زانیارییه‌كانی كاربه‌ده‌ستێكی باڵای ئه‌مەریكا به‌ستبوو، كه نه‌یویستبوو ناوی ئاشكرا بكرێت، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرابوو كه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، بریكاری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مەریكا، پاتریك شاناهان، زانیاریی پێشكه‌شی راوێژكاره ئه‌منییه باڵاكانی تره‌مپ كردووه سه‌باره‌ت به پلانی ره‌وانه‌كردنی 120 هه‌زار سه‌رباز بۆ ناوچه‌كه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران‌دا.
ھ.م