بۆ یه‌كه‌مجار له كۆنگرێس خوانێكی رۆژووشكاندن ئاماده كرا
به بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زان و رۆژووشكاندن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامه موسڵمانه‌كانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، ئێواره خوانێكیان به بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زان و رۆژووشكاندن له باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆڵ رێكخست.
له خوانهكهدا به‌شێكی زۆری نوێنه‌ران و كارمه‌ندانی كۆنگرێس ئاماده بوون.
له وته‌یه‌كدا، نوێنه‌ری ویلایه‌تی مێشیگان، ره‌شیده ته‌ڵیب، كه به ره‌چه‌ڵه‌ك فه‌له‌ستینییه، رایگه‌یاند، ئه‌م رووداوه بایه‌خێكی مێژوویی هه‌یه.
گوتیشی: ئه‌م رووداوه، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی، ره‌وه‌ندی بیانی، كه ماوه‌یه‌كه هه‌ست به په‌راوێزخستن ده‌كه‌ن، به سته‌م ده‌كرێینه ئامانج بۆ ئه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێ سه‌رهه‌ڵبدات.
ساڵانه له مانگی ره‌مه‌زاندا، كۆشكی سپی هه‌ر له سه‌رده‌می بیل كلینتۆنه‌وه، ئێواره خوان به بۆنه‌ی به‌ربانگكردنه‌وه و رۆژووشكاندنی موسڵمانان له ئه‌مه‌ریكا رێكده‌خات، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا چالاكییه‌كی له‌و جۆره بكرێت.


