"كریستیانۆ وه‌رزی داهاتوو له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی گواردیۆلا یاری ده‌كات"
"گواردیۆلا به ته‌واوه‌تی له راهێنه‌رایه‌تی یوڤێنتۆس نزیك بۆته‌وه"
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كانی ئیتاڵیا پێپ گواردیۆلا له پهیوهندهكردنی به یانه‌ی یوڤێنتۆس زۆر نزیكه.
دوای رۆیشتنی ئالێگری و ده‌ستبه‌رداربوونی پۆسته‌كه‌ی له بیناكۆنێری، رۆژنامه‌كانی ئیتاڵیا بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ئێستا پێپ گواردیۆلا نزیكترین كه‌سه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته.
پیگه‌ی كالچیۆ ئیتاڵیاش ئاشكرای كردووه، فابیۆ باراتسی به‌ڕیوه‌به‌ری وه‌رزشی یۆڤی له چه‌ند رۆژی رابردوو له یه‌كێك له هۆتێله‌كانی ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ گواردیۆلا ماوه‌ته‌وه و چاویان به‌یه‌كتر كه‌وتووه، كه گواردیۆلا بۆ كارێكی خێرخوازی سه‌ردانی شاری میلانۆی كردووه.
رۆژنامه‌كانی ئیتاڵیا ئه‌وه‌شیان ئاشكراكردووه، به‌رپرسانی خانمه پیره‌كه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان، بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ گرێبهستتێك پێشكه‌شی گواردیۆلا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه بگرێته ئه‌ستۆ.
پێپ گواردیۆلا، دوای به‌ده‌ستهینانی سێ نازناو له‌گه‌ڵ مانسیتی له‌م وه‌رزه، پێده‌چێت ئیتحاد جێبهێڵێت و په‌یوه‌ندی به بیانكۆنێرییهوه بكات. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه چه‌ندین راهێنه‌ری دیكه‌ش پاڵێوراون بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یۆڤی.