داوای چۆڵكردنی 3 گوندی كوردنشین له كه‌ركووك ده‌كرێت
رۆژانه چه‌ندین كه‌س ده‌ستگیر ده‌كرێن و ده‌خرێنه زیندانه‌وه
K24- كه‌ركووك:
لە پێشهاتێکی نوێ‌دا دادگای کەرکووك بە پاڵپشتیی پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووك و سکاڵایەکی کۆمپانیای نەوتی باکوور، چوار هاووڵاتیی كوردى دانیشتووی گوندی باجوانی دەستگیر کرد.
ئەمەش دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن، بەڵام هاووڵاتیانی كورد ره‌تیان كردووه‌ته‌وه و دەڵێن، ماڵەکانمان چۆل ناکەین.
ئیدارەی کەرکووك ئەمجارە دەیەوێت لە ڕێگای دادگا و ده‌ستگیركردنی خەڵکەکەی ئەو گوندانە، ناوچەکەیان پێ چۆل بکات و عەرەبی هاوردەیان بۆ بهێنیت.
به گوێره‌ی گوته‌ی دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه، دادگای کەرکووك هەر جارەو 5 ماڵی گوندەکانی جوپلیجە، باجوان و هەنجیرە بانگهێشت دەکات.
عەبدولڕەحمان قادر دانیشتووی گوندی هه‌نجیره‌یه و وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، هەر ماڵێك کە بانگهێشتی پۆلیسی پێگه‌یشتبێت بۆ چوڵکردنی ماڵەکەی، دەبێت یان خانووه‌کەی چۆڵ بکات، یانیش سه‌رۆك خێزانه‌كه بۆ ماوه‌ی 3 مانگ زیندانی ده‌كرێت.
کۆمپانیای نەوتی باکوور، بە بیانوی ئەوەی کە زەوییەکە هی کۆمپانیاكه‌یه، سکاڵای یاسایی لەسەر دانیشتووانی ئەو سێ گوندە تۆمار کردووە، دانیشتووانەکەشی لە شوێنی خۆیانن و دەڵێن، فشارەکان هەرچیەك بن بۆ سەرمان، ئێمە ماڵەکانمان چۆڵ ناکەین.
H.B