باندێكی مافیایی عێراقی پۆلیسی ئه‌ڵمانیای به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه
سه‌دان پۆلیس به‌شداریی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا بڵاوی كرده‌وه، هێزه‌كانی پۆلیسی ئه‌و وڵاته، له 11 شارى ویلایه‌تی باكووری راین – وێستڤالیای رۆژئاوای ئه‌و وڵاته، ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ ده‌ستگیركردنی باندێكی مافیایی عێراقی ده‌ست پێ كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه، پۆلیس له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیدا، هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی بانده مافیاییه‌كه، كه له بازرگانیكردن به مرۆڤ، مادده‌ی هۆشبه‌ر، چه‌كى نایاسایی و ساخته‌كاریی له به‌ڵگه‌نامه و ناسنامه، تێوه‌گلاون.
ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تید پرێس له پۆلیسی شاری ئیسن بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌دان كارمه‌ندی پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌شداریی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ده‌كه‌ن، كه له 11 شار له یه‌ك كاتدا ئه‌نجام ده‌درێت.
سیلڤیا چابیڤیسكی، گوته‌بێژ به ناوی پۆلیسی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه 34 پێگه‌ی گومانلێكراوی بانده‌كه ده‌گرێته‌وه، كه له ماڵ و خانوو پێكهاتوون و وه‌كو پێگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و بانده مافیاییه ده‌ستنیشان كراون و بۆ كرده‌وه تاوانكارییه‌كان به‌كاریان ده‌هێنن.
تا ئێستاش ناسنامه، یان وێنه و زانیاریی هیچ یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌و بانده مافیاییه, له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئ. م