پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان تاوتوێ دەکات

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23/05/2019، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک کۆدەبێتەوە.

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژە یاسای ھەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەكرێت.

بە گوێرەی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، جیا لە پڕۆژە یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکان، بابەتەكانی كێشەی نیشتەجێبوون و چاپخانە ئەھلییەكان تاوتوێ دەكرێن.

كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆش، درێژەی كۆبوونەوەكانی دوو رۆژی پێشووترە.

بڕیارە 16ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق ئەنجام بدرێت، بەڵام هەوڵێک هەیە جارێکی دیکە ئەو هەڵبژاردنانە دوابخرێت.

H.J