وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانی عێراق ده‌كات
"زیاتر له رۆژێك له عێراق ده‌مێنێته‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25/5/2019، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانی عێراق ده‌كات و ده‌گاته به‌غدا".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاریی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی زه‌ریف ئاشكرا بكات، به میدیاكانی گوتووه، ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دێته به‌غدا.
میدیاكانی ئێرانیش له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی زه‌ریف بۆ عێراق ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، سه‌ردانه‌كه زیاتر له رۆژێك ده‌خایه‌نێ و كۆمه‌ڵێك دیداری چڕوپڕی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی ده‌بێت.
سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ به‌غدا، هاوكاتی زیادبوونی گرژییه‌كانی نێوان تاران و واشنتن و له‌شكركێشی دوولایه‌نه‌یه له ئاوه‌كانی كه‌نداودا.