ئێران لەسەر رەوانەکردنی هێزی زیاتری ئەمەریکی هاتە دەنگ
جیهان لە مەترسییەک ئاگادار دەکاتەوە
K24 – ههولێر:
لە لێدوانێکی بۆ تەلەڤزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی، جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی رەوانەکردنی هەزار و 500 سەربازی نوێ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لایەن ئەمەریکاوە رایگەیاند: "زیادکردنی ئەو هێزانە، هەڕەشەیە لەسەر ئاشتی جیهان".
راشیگەیاند: "زیادکردنی ئەو هێزانە لە ناوچەکەی ئێمە زۆر ترسناکە و دەبێت دژی هەنگاو بنێین".
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا لە نوێترین هەنگاوی دژی ئێران بڕیاریدا، هەزار و 500 سەرباز رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات، بەڵام شوێنی ئەم سەربازانە دیاری نەکراون.
AFP
H.J