ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی نغرۆكردنی كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
قوربانی: په‌نا بۆ مووشه‌ك و چه‌كه شاراوه‌كانمان ده‌به‌ین و و هه‌موویان نغرۆ ده‌كه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
جه‌نه‌راڵ مورته‌زا قوربانی، راوێژكاری فه‌رمانده‌یی سه‌ربازیی ئێران هه‌ڕه‌شه ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئێران په‌نا بۆ مووشه‌ك و چه‌كه شاراوه‌كانی ده‌بات بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌هه‌ڵگر و تێكشكێنه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئاوه‌كانی كه‌نداو نغرۆ بكات".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25/5/2019، ئاژانسی هه‌واڵی میزانی ئێرانی له‌سه‌ر زاری قوربانی بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "ئێران ده‌توانێت به‌هۆی مووشه‌ك و چه‌كی شاراوه كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه نێردراونه‌ته ئاوه‌كانی كه‌نداو نغرۆ بكات".
راوێژكاره سه‌ربازییه‌كه‌ی ئێران به ئاژانسه‌كه‌ی گوتووه: "ئه‌مه‌ریكا بڕیاریداوه دوو كه‌شتی جه‌نگی بنێرێته ناوچه‌كه، ئه‌گه‌ر ئه‌و گێلێتییه بكه‌ن، به كه‌شتی و فڕۆكه و سه‌رنشین و ستافهكانیانهوه له قوڵایی ده‌ریادا نغرۆیان ده‌كه‌ین و مووشه‌ك یان چه‌كه شارهوهكانمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كارده‌هێنین".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌مه‌ریكا له مووشه‌كه زیره‌كه‌كانمان نیگه‌رانه كه له توانایدایه فڕۆكهههڵگرهكانیان بپێكن، ناشتوانن به جه‌نگ بمانترسێنن چونكه ئێمه ئاماده‌ی هه‌موو بارودۆخێكین. ئه‌گه‌ر رێگه له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێرانیش بگرن، هیچ واتایه‌ك بۆ ئارامی و ئاسایشی گه‌رووی هورمز نامێنێته‌وه".
قوربانی ده‌ڵێت: "هۆشداریی ده‌ده‌ینه دوژمن هیچ كارێكی گێلانه نه‌كات چونكه زیانێكی زۆر ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت هه‌ژموونی خۆی له ناوچه‌كه زیاد بكات، به‌ڵام هێزه میللی و به‌رگرییه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه ده‌بنه قه‌ڵغان و ھێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل".
له كۆتایی قسه‌كانیدا گوتوویه‌تی: "هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ تێكدانی سه‌قامگیریی ئاسایشی ئێران به ئامانج ناگات. رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكاش چاره‌نووسسازه، چونكه دژمن له‌نێوان جه‌نگ و تێكدانی سه‌قامگیریی سه‌رپشكمان ده‌كات".