وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ سیناتۆرێكی ئه‌مه‌ریكی كۆبووه‌ته‌وه
ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ك چاوی له گفتوگۆیه له لایه‌كی دیكه‌ش هێز ده‌نێرێت
K24 - هه‌ولێر:
حكوومه‌تی ئێران روونكردنه‌وه له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ دیان ڤاینشتاین، سیناتۆری ئه‌مه‌ریكی بڵاوده‌كاته‌وه.
عه‌باس موسه‌وی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندووه، دیداری نێوان زه‌ریف و ئه‌و سیناتۆره‌ی دیموكراته‌كان، كه ئه‌ندامی لێژنه‌ی هه‌واڵگری ئه‌نجوومه‌نی پیرانه، له چوارچێوه‌ی زنجیره دیداره‌كان بووه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌بژێری ئه‌مه‌ریكییه‌كان، له ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی "هه‌ڵوێستی ئێران بخاته‌ڕوو".
موسه‌وی راشیگه‌یاندووه، ئه‌و دیدارانه له‌گه‌ڵ كه‌سانێك كه له ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تن، به‌تایبه‌تیش ئه‌ندامانی كۆنگرێس، به واتای ئه‌نجامدانی گفتوگۆ نایه‌ت، چونكه ئه‌و كه‌سایه‌تییانه له حكوومه‌تدا نینه و ده‌سه‌ڵاتی دانوستانیشیان نییه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌نجامدانی دیداری هاوشێوه، "دوای هه‌وڵێكی زۆری وه‌زیری ده‌ره‌وه بووه له ماوه‌ی سه‌ردانه‌كانی بۆ وڵاتان"، هه‌روه‌ها گوتی: "ئامانجیش لێی گه‌یشتنه به چاره‌سه‌رێك به‌بێ كاریگه‌ریی گرووپه‌كانی فشار له ناوه‌نده سیاسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه و نیگه‌رانی توندڕه‌وانی به‌دوای خۆیدا هێناوه".
موسه‌وی هاوشێوه‌ی به‌رپرسانی ئێران و به‌تایبه‌تیش زه‌ریف، ئاماژه‌ی به "تیمی بی" كرد، له هه‌ڵكشاندنی ئاستی گرژییه‌كان، كه هه‌ر یه‌كێك له جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه و محه‌مه‌د بن زاید، شازاده‌ی جێنشینی ئیمارات ده‌گرێته‌وه.
ئێستا گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران گه‌یشتووه‌ته لووتكه و ئه‌گه‌رچی ئه‌مه‌ریكا داوای دانوستان و گفتوگۆ ده‌كات، هاوكات هێزی سه‌ربازی زۆریش ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردووه.
ئ. م