مالیكی له‌باره‌ی گرژییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران: چیتر ناتوانین به زمانی بێلایه‌ن بدوێین
"پشتیوانی ئه‌و لایه‌نه ده‌كه‌ین كه جه‌نگ ره‌ت ده‌كاته‌وه"
K24- هه‌ولێر:
نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پیشووتری عێراق له‌باره‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران هه‌ڵوێستی خۆی نیشاندا و رایگه‌یاند، چیتر زمانی بێلایه‌ن په‌سه‌ندكراو نییه و ناتوانین له‌و پرسه‌دا بێلایه‌ن بین.
له به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی مالیكی‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، "له دیدارێكی نوری مالیكی و محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی سیاسی و ئه‌منی عێراق كراوه".
هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ش كراوه، "له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی ئه‌و ته‌حه‌دیاتانه كراوه، كه به‌هۆی گرژییه‌كانی ناێوان واشنتن و تاران رووبه‌ڕووی ناوچه‌كه بوونه‌ته‌وه".
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه، نوری مالیكی دووپاتیكردووه‌ته‌وه، "ناوچه‌كه رووبه‌ڕووی ته‌حه‌دیاتی گه‌وره بووه‌ته‌وه و پێویسته هه‌وڵ بۆ هێوركردنه‌وه بدرێت".
مالیكی جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "ده‌بێت زمانی هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگ و په‌نابردنه به چه‌ك دوور بخرێته‌وه و هیوادارین هه‌وڵه‌كانی عێراق بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان واشنتن و تاران سه‌ركه‌وتوو بن".
سه‌رۆك وه‌زیرانی پیشووتری عێراق هه‌ڵوێستی خۆشی له‌باره‌ی ئه‌و گرژیانه نه‌شارده‌وه و گوتی: "له‌كاتێكدا ئێران له‌سه‌ر زاری سه‌ركرده‌كانی رایگه‌یاندووه كه جه‌نگ ره‌تده‌كاته‌وه، هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندن به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه و گرژییه‌كان، به‌مه‌ش زمانی بێلایه‌نی چیتر په‌سه‌ند نییه، به‌ڵكو پێویسته پشتگیری ئه‌و لایه‌نه بكه‌ین، كه جه‌نگ ره‌تده‌كاته‌وه"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا داوای جه‌نگ ده‌كات و نایه‌وێت پشتیوانی لێ بكات.
مالیكی كه هاوكات سه‌رۆكایه‌تی ئیئتیلافی هاوپه‌یه‌مانی ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات، داوا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات، "گرنگی به به ئه‌رك و كاره‌كانی له ده‌ركردنی یاسای گرنگ بدات و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له ناكۆكۆ سیاسی دوور بخرێته‌وه و دۆخێكی ئه‌رێنی له نێوان كوتله په‌رله‌مانیان بڕه‌خسێندرێت و هه‌ماهه‌نگییه‌كی به‌رز له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا هه‌بێت، بۆ ده‌ركردنی ئه‌و یاسایانه‌ی گرنگییان بۆ هاووڵاتیان هه‌یه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر چه‌ندین جار لایه‌نه شیعه‌كانی عێراق به باڵی چه‌كداری و سیاسییه‌وه داوایان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردووه، یاسایێك ده‌ربكات، كه بوونی هێزه بیانییه‌كان له عێراق قه‌ده‌غه بكات، به تایبه‌ت هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كه به گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیایی و سیاسیه‌كان، لایه‌نه شیعه‌كان له ژێر كاریگه‌ری ئێران ئه‌و فشارانه‌یان له سه‌ر په‌رله‌مان چڕكردبوونهوه، بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌ربكه‌ن و هیچ كاریگه‌ریه‌كیان به‌سه‌ر هه‌ژموونی كۆماری ئیسلامییه‌وه له‌و وڵاته نه‌مێنێت.
H.B