ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی و زه‌ریف
سبه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی كۆده‌بێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا، له‌گه‌ل عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی هه‌نووكه‌یی كۆبووه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش نووسینگه‌ی عه‌بدولمه‌هدی له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان عه‌بدولمه‌هدی و زه‌ریف گفتوگۆ له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به هه‌ردوو وڵات كرا، له‌وانه‌ش: په‌یوه‌ندی نێوان عیراق و ئێران و به‌رده‌وامیدان به‌و دۆسیانه‌ی له كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش بۆ كۆماری ئیسلامی، هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ری رێككه‌وتوون.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، "له دیداره‌كه‌دا دۆخی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی و چۆنیه‌تی پاراستنی عێراق و ئێران له زیانه‌كانی سزاكان و مه‌ترسییه‌كانی جه‌نگ تاوتوێ كران، وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر گرنگیدان به پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه و چۆنیه‌تی مانه‌وه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و هه‌وره‌ها هه‌موو ئه‌و ره‌هه‌ندانه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵاتدان".
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدا، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه، بڕیاره سبه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، هاوتا عێراقییه‌كه‌ی كۆ ببێته‌وه و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا زانیاری گرنگ له‌باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه ئاشكرا بكه‌ن.
H.B