فەڕەنسا لەسەر لەسێدارەدانی 3 ھاووڵاتییهكهی لە عێراق ھاتە دەنگ
فەڕەنسا ھەنگاوی جیددی دەگرێتەبەر
K24 - ھەولێر
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له راگه‌یاندراوێكدا نیگه‌رانیی وڵاته‌كه‌ی له بڕیاری له‌سێداره‌دانی سێ هاووڵاتیی فه‌ره‌نسی له‌لایه‌ن عێراقه‌وه راگه‌یاند، كه به تاوانی داعشبوونیانهوه سزا دراون.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ئاماژەی بەوەش كردووە، هه‌نگاوی جیددی ده‌گرێته‌به‌ر له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق، تاوه‌كو چیدیكه بەغدا ئه‌و هاووڵاتییه فه‌ڕه‌نسیانه له‌سێداره نەدات، كه تاوانبارن به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕیان كردووه.
له كۆتایی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه "پاریس دژی هه‌موو جۆره لهسێدارهدانێكه، جا له هه‌ر شوێنێك بێت".
نیگه‌رانیی حكوومەتی فه‌ڕه‌نسا له‌دوای ئه‌وه دێت، كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، حكوومه‌تی عێراقی ئاشكرای كرد، سێ هاووڵاتیی فه‌ڕه‌نسی له‌سێداره ده‌دات، كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا له عێراق له‌گه‌ڵ داعش بوون.
ھ.م