ئامانجی ئه‌مه‌ریكا گۆڕینی سیاسه‌تی تارانه نه‌ك رژێمه‌كه‌ی
"ئێران دەیەوێت گفتوگۆمان لەگەڵ بکات"
K24 – هه‌ولێر:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رێککەوتنی ئەمەریکا و ئێران بە دوور نازانێت.
له میانه‌ی کۆنگرەی رۆژنامه‌وانیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن، دۆناڵد ترەمپ له باره‌ی گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران رایگه‌یاند: "تاران ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌مەریكا رێكبكه‌وێت و ئه‌گه‌رێكی زۆریشه ئه‌و رێككه‌وتنه بكرێت".
ئاشكراشی كرد، ئیداره‌كه‌ی ده‌یه‌وێت سیاسه‌ته‌كانی ئێران بگۆڕێت، نه‌ك رژێمی ئه‌و وڵاته.
بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی گاردیان، شینزۆ ئابێ، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن، مانگی داهاتوو سەردانی ئێران دەکات و دەیەوێت نێوەندگیریی لە نێوان واشنتن و تاران‌دا بکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەرپرسانی ئێران دانوستانیان لەگەڵ ئەمەریکا رەت کردووەتەوە و دەڵێن تاران چۆک بۆ داواکانی ئەمەریکا نادات.
H.J