هاوپه‌یمانی فه‌تح نهێنییه‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی زه‌ریف بۆ به‌غدا ئاشكرا ده‌كات
زه‌ریف له‌ڕێگه‌ی عێراقه‌وه په‌یامێكی ئاراسته‌ی ئه‌مه‌ریكا كردووه
K24- هه‌ولێر:
پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانێتی فەتح ئاشکرایدەکات، وەزیری دەرەوەی ئێران لەڕێگەی حکوومەتی عێراقەوە نامەیەکی ئاراستەی بەرپرسانی ئەمه‌ریکا کردووە.
عامر فایز، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی فەتح رایگەیاند، سەردانەکەی محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەغدا، بەر لەوەی شاندی عێراقی سەردانەکانیان بۆ وڵاتەکانی سعودیە و ئەمریکا دەستپێبکەن، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی تاران خوازیاری شەڕ نییە.
گوتیشی: محەمەد جەواد زەریف لەسەردانەکەیدا بۆ عێراق چەند پێشنیازێکی بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی شەڕ لەنێوان تاران و واشنتن رادەستی حکوومەتی عێراق کردووە، تاوەکو لەو رێگەیەوە بگەیێندرێتە ده‌ست بەرپرسانی ئیدارەی ئەمه‌ریکا.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هاوپه‌یمانێتی فه‌تح ئاماژەی بەوەشدا، بەرپابوونی شەڕ لەنێوان تاران و واشنتن کاریگەری لەسەر تەواوی جیهان دەبێت.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدا و هه‌ر هه‌مان رۆژ له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و رۆژی دواتریش له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، هاوتا عێراقییه‌كه‌ی كۆبووه‌وه، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه و ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی خسته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها زه‌ریف نیازی وڵاته‌كه‌ی بۆ باشكردنه‌وه‌ی په‌یوندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه، به تایبه‌ت وڵاتانی كه‌نداو ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، "وڵاته‌كه‌ی پێشنیازیكردووه، له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو به‌ڵێننامه‌یه‌ك واژۆ بكه‌ن، كه هیچ لایه‌نێك دژایه‌تی ئه‌وی دیكه نه‌كات".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه گرژییه‌كانی نێوان تاران و واشنتن به ئاستێك گه‌یشتوون، به‌رپرسانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا رۆژانه لێدوانی دژیه‌ك و هه‌ڕه‌شه‌ئامێز ده‌ده‌ن، له سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیش هۆشداری له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی مه‌ترسیدار له ناوچه‌كه ده‌درێت.
H.B