سوپای پاسداران: سعوودیه هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه نییه
"سعوودیه هه‌زه‌لییه و ئه‌مه‌ریكاش ناوێرێت لێمان نزیك بێته‌وه"
K24- هه‌ولێر:
عه‌لی فه‌ده‌وی، جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران ده‌ڵێت: سعوودیه هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه نییه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كه‌نداو له دۆخێكی زۆر لاوازدان.
فه‌ده‌وی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "فارس"ـی ئێرانی دووپاتیكرده‌وه، "دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌هریمه‌نی گه‌وره "شه‌یتانی گه‌وره" بێسووده"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و گوتیشی: "به درێژایی مێژوو، ئێستا ئه‌مه‌ریكییه‌كان له رۆژئاوای ئاسیا له خراپترین دۆخدان و به به‌راورد له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوو، ئێستا كه‌مترین ژماره‌ی كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانیان له كه‌نداون".
له درێژه‌ی دیداره‌كه‌یدا جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسداران ئاماژه‌ی به‌وه دا، "ئه‌و كه‌شتییه فڕۆكه هه‌ڵگره‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و ناوچه‌كه به‌ڕێكردووه، به‌هۆی ئه‌و ترسه‌ی له دڵیان نیشتووه بوێری ئه‌وه‌ی نه‌بووه بگاته ناوچه‌ی كه‌نداو و له زه‌ریای هیندی له‌نگه‌ری گرتووه".
فه‌ده‌وی گوتی: هه‌ندێك وڵاتی هه‌رێمه‌كه له‌وانه‌ش سعوودیه، هیچ كاریگه‌ریه‌كیان له‌سه‌ر هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه نییه و دووپاتیكرده‌وه، "كاتێك ئه‌مه‌ریكا لایه‌نی دووه‌می پرسه‌كه و ناكۆكییه‌كان بێت، پێویست ناكات ئێمه باسی كۆمه‌ڵه‌ی "بچووك بچووكی هه‌زه‌لی و بێتوانای وه‌ك سعوودیه" بكه‌ین، چونكه پێویست ناكات خۆمان به‌و لایه‌نانه‌وه سه‌رقاڵ بكه‌ین كه هیچ كاریگه‌رییه‌كیان نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌درێژایی 40 ساڵی رابردوو ئه‌و وڵاتانه له گۆشه‌ی جیاوازه‌وه تۆمه‌تیان ئاراسته‌ی ئێمه كردووه، له‌كاتێكدا خۆی به نییه‌تی شه‌یتانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌دات".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی خوازیاره په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی ناوچه‌كه به گشتی و كه‌نداو به تایبه‌ت ئاسایی بكاته‌وه، ئه‌مڕۆش عامر فایز، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی فه‌تح ئاشكرایكرد، زه‌ریف له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا په‌یامێكی بۆ ئه‌مه‌ریكا راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌یه‌ننه ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا، به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له روودانی جه‌نگ له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا.
H.B