ئێران: ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو دانووستان بكه‌ین
نامه‌یه‌كی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی گه‌یاندووه‌ته هاوتا كوهیتییهكهی
K24 – هه‌ولێر:
عه‌باس عراقچی، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، تاران ئاماده‌یه له رێی دۆزینه‌وه‌ی ئالیه‌تی گونجاو دانووستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌ستپێبكات.
عراقچی له میانی دیداری له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت، گوتیشی: سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا دژی ئێران ناوچه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی مه‌ترسی كردووه‌ته‌وه.
داواشیكرد، وڵاتانی ناوچه‌كه هۆشیار بن له ئاست ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی رووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی ئێران بڵاویانكرده‌وه، عراقچی، نامه‌یه‌كی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی گه‌یاندووه‌ته هاوتا كوهیتییهكهی.
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، دوێنێ گه‌شتێكی بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌ستپێكرد و سه‌ردانی میرنشینی عومان و كوه‌یتی كرد و بڕیار وایه سه‌ردانی قه‌ته‌ریش بكات.