داود ئۆغڵو رەخنە لە حکوومەتی توركیا و پەکەکە دەگرێت

"بارودۆخی وڵاتیان تێکداوە"

K24 - ئامەد

ئەحمەد داود ئۆغڵو، سه‌رۆك وه‌زیری پێشووی توركیا لە دیاربەکرەوە (ئامەد) رەخنە لە سیاسەتەکانی حکوومەتی توركیا و كاره‌كانی پەکەکە دەگرێ و دەڵێت "بارودۆخی وڵاتیان تێکداوە".

ھەروەھا داود ئۆغڵو رایگەیاند: "حكوومه‌تی توركیا به‌ بیانووی باری له‌ناكاو، ئازادی خه‌ڵك پێشێل ده‌كات، په‌كه‌كه‌ش به‌ بیانووی پرسی ئازادی، سه‌قامگیری وڵات تێكده‌دات".

ھ،م