دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوی هیومان رایتس ۆچ كۆچی دواییكرد
له ساڵانی شه‌ڕی ساردی نێوان رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتدا، رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی درووستكرد
K24 – هه‌ولێر:
رۆبرت برنشتاین، دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوی هیومان رایتس ۆچ له ته‌مه‌نی 96 ساڵییدا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نیویۆرك كۆچی دواییكرد.
رۆبرت، له ساڵانی شه‌ڕی ساردی نێوان رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتدا، رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی درووستكرد.
له 1987یشدا، سێ گرووپی تایبه‌ت به به‌رگری له مافه‌كانی مرۆڤی دامه‌زراند و دوای 10 ساڵ له كاركردنیان هه‌موویانی كرده یه‌ك رێكخراو و ناوی لێنا هیومان رایتس ۆچ.
له 2011دا رێكخراوێكی دیكه‌ی تایبه‌ت به مافی مرۆڤی دامه‌زراند، به مه‌به‌ستی به‌رگری و گه‌شه‌پێدانی مافه‌كانی مرۆڤ.