سوپای پاسداران: ئێران به‌رامبه‌ر ره‌فتاری هه‌ندێك وڵاتی دراوسێ زۆر دانی به‌خۆدا گرتووه
"له‌هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ناترسێین و ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ین"
K24- هه‌ولێر:
وته‌بێژی سوپای پاسدارانی ئێران دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ره‌فتاری ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی دراوسێ زۆر دانی به‌خۆدا گرتووه و له‌و كاته‌وه‌ی شۆڕشی ئێران سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، ده‌ستدرێژیمان نه‌كردووه‌ته سه‌ر هیچ وڵاتێك، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بێ وه‌ڵام نابین.
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "روسیا الیوم" ره‌مه‌زان شه‌ریف، وته‌بێژی سوپای پاسداران گوتی: "كۆماری ئیسلامی به‌رامبه‌ر ره‌فتاری وڵاتانی دراوسێ زۆر دانی به‌خۆدا گرتووه و دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕش دژایه‌تی هیچ وڵاتێكمان نه‌كردووه، توانا سه‌ربازییه‌كانمان له‌و ئاسته‌دان كه بتوانین رووبه‌ڕووی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ببینه‌وه، هه‌وڵ بۆ ئاشتی و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌ده‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وڵاتانی دراوسێ بوون به ئامرازێك بۆ دژایه‌تیكردنی ئێران، ئه‌وا ئێرانیش سیاسه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه ده‌گۆڕێت".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "سوپای پاسداران وه‌ڵامی هه‌ر دوژمنكارییه‌ك ده‌داته‌وه، ئێمه ئاماده‌ین بۆ به‌رگریكردن له وڵاته‌كه‌مان و له هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیش ناترسێین، ئێمه هه‌وڵ بۆ جه‌نگ ناده‌ین به‌ڵام لێشی ناترسێین، له‌وه‌ش دڵنیاین لایه‌نی سه‌ركه‌وتوو له گرژییه ئه‌و لایه‌نه‌یه كه زۆرترین ئیراده و متمانه‌ی به‌خۆ هه‌یه. ئێمه به به‌رده‌وامی چاودێری جموجووڵی هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له كه‌نداو ده‌كه‌ین، به به‌راورد له‌گه‌ڵ رابردوو هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كه‌نداو هیچ بره‌ویان به‌خۆ نه‌داوه".
وته‌بێژی سوپای پاسداران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێستا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌كاتی رهتبوونیان له گه‌رووی هورمز به ئهدهبتر و ئهتهكێتتر وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی سوپای پاسداران ده‌ده‌نه‌وه، هیچ گۆڕانكاریهكیشمان له ره‌فتاره‌كانی هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان نه‌بینیوه. هێزه ده‌ریاییه‌كانی سوپای پاسدارانیش بۆ سه‌رجه‌م سیناریۆكان له ئاماده‌باشیدایه و ئێمه ده‌توانین كۆنترۆڵی ئاسایشی كه‌نداو و گه‌رووی هورمز بكه‌ین".
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هێزێكی زیاتری سه‌ربازیی ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد، گرژی نێوان تاران و واشنتن زیاتر بوون، به‌تایبه‌ت دوای ناردنی كه‌شتیگه‌لی سه‌ربازی، فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌براهام لینكۆڵن، فڕۆكه‌ی جه‌نگیی بی 52 و سیسته‌می دژه‌مووشه‌كی پاتریۆت.
H.B