خامنه‌یی گۆڕانكاری له فه‌رمانده‌یی هێزه ئاسمانییه‌كانی وڵاته‌كه‌یدا ده‌كات
"گۆڕانكارییه‌كه به‌شێكه له هه‌نگاوه‌كانی ئاماده‌باشی بۆ هه‌ر پێشهاتێكی سه‌ربازی"
K24- هه‌ولێر:
عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران دوو فه‌رمانی جیاوازی بۆ دامه‌زراندنی دوو فه‌رمانده‌ی نوێ ده‌ركرد، یه‌كێكیان بۆ باره‌گای "خاته‌م أنبیاء" بۆ به‌رگری ئاسمانی، ئه‌وی دیكه‌شیان وه‌ك فه‌رمانده‌ی هێزه ئاسمانییه‌كانی سوپای ئێران.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیاییه‌كان له ئێران، له مه‌رسوومی یه‌كه‌مدا هاتووه، هاوكات له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌یدا وه‌ك فه‌رمانده‌ی سوپای ئێرانی، عه‌بدولڕه‌حیم مووسه‌وی وه‌ك فه‌رمانده‌ی باره‌گای "خاته‌م ئه‌نبیاء" بۆ به‌رگری ئاسمانیش دیاریكراوه. له مه‌رسوومی دووه‌میشدا خامنه‌یی فه‌رمانی كردووه، عه‌لی ره‌زا سه‌باح ئه‌حمه‌د، وه‌ك فه‌رمانده‌ی هێزی به‌رگری ئاسمانی دابمه‌زرێنێت.
خامنه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ئه‌و گۆڕانكارییه له پێناو به‌هێزكردنی ئاماده‌یی هێزه‌كان و نوێكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و هه‌روه‌ها بۆ ئاماده‌كاری هه‌ر پێشهاتێكی كراوه، ئه‌مه‌ش به به‌كارهێنانی شێوازه‌كانی به‌رگری جۆراوجۆر له هاوكاریكردنی هاوبه‌شی كارا له‌گه‌ڵ بنكه‌كانی به‌رگری ئاسمانی له باره‌گای "خاته‌م ئه‌نبیاء".
H.B