ماکرۆن لەسەر لە سێدارەدانی داعشە فەرەنسییەکان هاتە دەنگ
سەرۆکی فەرەنسا داوای گۆڕینی سزای داعشە فەرەنسییەکان دەکات
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆکی فەرەنسا داوا لە عێراق دەکات هاووڵاتییە فەرەنسییە داعشییەکان لە سێدارە نەداو و سزاکانیان بگۆڕێت.
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئاندرێ راجولینا، سەرۆک کۆماری ماداگاسکار کە هەژماری کۆشکی ئیلیزێ لە توویتەر بڵاویکردووەتەوە، گوتی: "ئه‌وه ئه‌ركی من نییه باسی سیستمی دادوه‌ریی عێراق و چۆنییەتی كاركردنیان بكه‌م، به‌ڵام وه‌كو زۆربه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانمان ئێمه‌ش سزای له‌سێداره‌دانمان قهدهغەكردووه و بێگومان داواش ده‌كه‌ین كه هاووڵاتییه‌كانمان سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردان نه‌سه‌پێنرێت"
داواشیکرد: "سزاكانیان بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی بگۆڕدرێت یانیش سزایه‌كی دیكه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسا گشتییه‌ی هه‌یه و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ری رێككه‌وتوون بیانگرێتەوە".
لە سەرەتای ئەم مانگە، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دانپێدانانی 12 چەکداری داعشی بڵاوکردەوە کە هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتی فەرەنسان و سزای لە سێدارەدانی بۆ شەش کەسیان دەرکرد.
H.J