چین به ئه‌پڵ تۆڵه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كاته‌وه
سزای كۆمپانیای ئه‌پڵ بدات
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی بلۆمبێرگی تایبه‌ت به ئابووری بڵاوی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر چین بیه‌وێت تۆڵه له ئه‌مه‌ریكا بكاته‌وه و سزای كۆمپانیای ئه‌پڵ بدات، كاره‌سات رووبه‌ڕووی ئه‌پڵ ده‌بێته‌وه.
بلۆمبێرگ راشیگه‌یاندووه، چین دووه‌م گه‌وره‌ترین بازاڕی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌پڵه و به قه‌ده‌غه‌كردنی له چیندا، ئه‌پڵ %26ی قازانجی خۆی له ده‌ست ده‌دات.
كریش سانكار، شاره‌زا له كاروباری ئابووریی كۆمپانیای ئه‌پڵ رایگه‌یاند، ترس و نیگه‌رانیمان له‌وه‌یه، به‌كارهێنه‌رانی چین به هۆی هه‌ستی نیشتمانییه‌وه، واز له ئایفۆن بێنن و رووبكه‌نه‌وه هواوی، كه ئێستا زۆرێكیان ئایفۆن لاده‌به‌ن و هواوی به‌كار ده‌هێنن.
به گوێره‌ی بلۆمبێرگ، له %20ی قازانجی ئه‌پڵ له 2018دا له چینه‌وه بووه.
ئه‌مه‌ریكا یه‌كلایه‌نه سزای دارایی و ئابووری به‌سه‌ر كۆمپانیای هواویدا سه‌پاندووه و كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك گووگڵیش ئاسته‌نگیان بۆ هواوی دروست كردووه.