نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: تیرۆریستاان باڵیان به‌سه‌ر ئیدلبدا كێشاوه
تیرۆریستان ده‌ستیان به‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئیدلبدا گرتووه
K24 – هه‌ولێر:
نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، گێر پیده‌رسن، رایگه‌یاند، تیرۆریستان ده‌ستیان به‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئیدلبدا گرتووه.
پیدرسن، گوتیشی: "له ناوچه‌ی نیمچه ئارامی ئیدلبدا، گرووپه تیرۆریستییه‌كان هه‌ژموونیان هه‌یه".
هه‌روه‌ها گوتی: "له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی، بۆچوونی هاوبه‌ش هه‌یه، له باره‌ی له‌ناوبردنی تیرۆر و رێزگرتن له یاسای نێوده‌وڵه‌تی".
ئه‌وه‌شی گوت: "له‌ناوبردنی تیرۆر گرنگه، به‌ڵام پێویسته ره‌چاوی یاسا مرۆییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكرێت".
ئاماژه‌ی دا، ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوزه‌رێت، له نێوان كوشتاری مه‌ده‌نییه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، هاوسه‌نگانه نییه.