رووسیا داوای ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌كات
رووسیا ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریكا رێگره له گه‌ڕانه‌وه ژیان بۆ شاره‌كانی سووریا
K24 – هه‌ولێر:
رووسیا داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه مرۆییه‌كان كرد، هانی واشنتن بده‌ن به په‌له له سووریا بكشێته‌وه.
باره‌گای هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌شی نێوان رووسیا و سووریا به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد.
له به‌یاننامه‌كه‌دا داوا كراوه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دژی مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر خاكی سووریا بێته ده‌نگ.
ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندراوه، كه هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان پشتیووانی له بانده چه‌كداره‌كان ده‌كه‌ن و ئاسته‌نگن له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان بۆ شاره‌كان.
باره‌گای هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌شی مۆسكۆ و دیمه‌سق، داوای كردووه، ئه‌و گۆمارۆیانهی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وڕوپاوه خراونه‌ته سه‌ر سووریا، هه‌ڵبگیرێن.
ئاماژه دراوه، كه گه‌مارۆكانی ئه‌وڕوپا و ئه‌مه‌ریكا رێگرن له كڕینی داوده‌رمان له لایه‌ن سووریاوه.