خامهنهئی: دژی هێرشهكانی ئهمەریكا دهوهستینهوه
"پێویست بكات لە گوشاری سەربازیش کەڵک وەردەگرێت"
K24 - ھەولێر
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، بۆ ئەمەریکا دانوستان تەنیا تاکتیکە و تاکە رێگای ئێرانیش بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم تاکتیکە، بەرەنگاریی و بەرگرییە.
ئایەتوڵڵا خامهنهئی، لە گوتارێكدا بۆ ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ لە تارانی پایتەختی ئێران گوتی: "ستراتیژی دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا لە بەرامبەر وڵاتاندا، گوشار خستنە سەر ئەم وڵاتانەیە و وەک تاکتیکیش بۆ توندكردنی گوشارەکانیان، کەڵک له دانوستان وەردەگرن".
بە گوتەی خامنەیی، "تەنیا رێگای ئەو وڵاتەی دەکەونە ژێر گوشاری ئەمەریکا ئەوەیە کە ئەویش لە کارتەکانی گوشاری خۆی بۆ کەمکردنەوەی گوشارەکانی ئەمەریکا کەڵک وەربگرێت و ئەگەر فریوی دانووستان بخوات ئەوا دەیدۆڕێنێ".
خامنەیی، جەختیشی کردەوە "ئێران بۆ بەرپەرچدانەوەی گوشارەکانی ئەمەریکا دەستی بۆ گوشاری سەربازی نەبردووە، بەڵام ئەگەر پێویست بێت لە گوشاری سەربازیش کەڵک وەردەگرێت".
ھ.م