ئه‌نقه‌ره ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی بۆ سه‌ر خواكوڕك ئاشكرا ده‌كات
توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ست پێ كردووه
K24 – هه‌ولێر:
توركیا رایگه‌یاند، واز له هیچ ئه‌شكه‌وت و حه‌شارگه‌یه‌كی "تیرۆریستان" له "باكووری عێراق" ناهێنین و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌شی ئامانج لێی له‌ناوبردنی "تیرۆره" و تا ئێستا 15 چه‌كدار كوژراون.
خلوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، "ئامانجمان له ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی سه‌ر باكووری عێراق، له‌ناوبردنی ئه‌و مه‌ترسییه‌یه، كه له‌و ناوچه‌یه‌وه هه‌ڕه‌شه له وڵاتمان ده‌كات".
گوتیشی: "سه‌ربازه‌كانمان هیچ ئه‌شكه‌وت و حه‌شارگه‌یه‌كی تیرۆریستان له خواكوڕك به‌جێناهێڵن تا خاپووری نه‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتی: "یه‌كه‌مجاره به‌و جۆره چه‌ند ئامانجێكی دیاریكراو له قه‌ندیل و شاخی ئاسۆس و ناوچه‌كانی دیكه‌ی باكووری عێراق به چه‌كی درووستكراوی خۆمان له‌ناو ده‌به‌ین".
سوپای توركیا، به پشتیوانی هێزی ئاسمانی و تۆپخانه و یه‌كه تایبه‌ته‌كانی سوپا، له 27ی ئایار/ مایۆی 2019ه‌وه ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستپێكردووه.
Pençe Operasyon Planı çerçevesinde, 27 Mayıs 2019’da Kara Kuvvetleri topçu bataryaları ve Hava Kuvvetlerimizin atışlarını müteakip Irak kuzeyi Hakurk bölgesinde komando tugaylarımızla bir harekat başlatıldı.https://t.co/TvJdRf4ukO#MSB #TSK pic.twitter.com/L16oGy8t3E
— T.C. Millî Savunma Bakanlığı (@tcsavunma) May 28, 2019