یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا جارێكی دیكه توركیا بێ‌ئومێد ده‌كات
یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا: توركیا پابه‌ندی راسپارده‌كانمان نه‌بووه و له‌سه‌ر پێشێلكردنی ماف و ئازادییه‌كان به‌رده‌وامه
K24- هه‌ولێر:
یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا ره‌خنه‌ی توند له توركیا ده‌گرێت، به‌وه‌ی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته بووه‌ته هۆی داته‌پینی چه‌ندین بواری په‌یوه‌ندیدار به مافه‌كانی مرۆڤ، سیاسه‌ت، دادپه‌روه‌ری و ئابووری و دووپاتی كرده‌وه، ئه‌نقه‌ره پابه‌ندی راسپارده‌كانمان نه‌بووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ ئه‌ندامبوون له یه‌كێتییه‌كه‌یان بڵاو كرده‌وه و جه‌ختی كرده‌وه، حكوومه‌تی توركیا ئازادیی راده‌ربڕینی به‌رته‌سك كردووه‌ته‌وه و رێكاری سیاسیی توندی گرتووه‌ته‌به‌ر، به شێوه‌یه‌ك، بووه‌ته هۆی كاریگه‌ریی نه‌رێنیی گه‌وره له‌سه‌ر كاری بازاڕه‌كانیش.
یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا له راپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "له چه‌ندین بواری جیاوازدا ئه‌نقه‌ره هۆكاره‌كانی ده‌مكوتكردنی زیاتر كردووه، له‌وانه‌ش سیاسه‌ت، ئابووری و دارایی، گواستنه‌وه‌ی سه‌رمایه به خۆڕایی و رێكاری گشتی"، هه‌وره‌ها نیگه‌رانیی خۆشی له ئاستی سه‌ربه‌خۆیی دامه‌زراوه ئابوورییه سه‌ره‌كه‌ییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش راگه‌یاند.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، "پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له ئازادیی راده‌ربڕین له توركیا به‌دی ده‌كرێت", هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، "فشاره سیاسییه‌كانی سه‌ر دادوه‌ر و داوكاره گشتییه‌كان له توركیا، كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی دادگا دروست كردووه و زه‌نگێكی مه‌ترسیداره بۆ هه‌ڕه‌شه‌ی داڕوخانێكی گه‌وره"، جه‌ختیشی كرده‌وه، "هیچ ئاماژه‌یه‌كی شه‌فافیه‌ت له توركیا به‌دی ناكرێت".
یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا له مارسی رابردوودا داوای هه‌ڵپه‌ساردنی دانوستانه‌كانی به ئه‌ندامبوونی توركیای له یه‌كێتییه‌كه‌یان كردبوو، به‌وه‌ی "ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌كه‌یان له تۆماره خه‌راپه‌كه‌ی توركیا نیگه‌رانن، كه داتاكانی ئه‌و تۆماره ئاماژه به پیشێلكاریی گه‌وره له رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ، سه‌روه‌ریی یاسا، ئازادیی میدیاكان، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و هه‌روه‌ها سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
H.B