ئه‌مه‌ریكا دووباره هۆشداریی ده‌داته‌وه ئێران
"ئه‌مه‌ریكا به هێزی سه‌ربازیی وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ئێران ده‌داته‌وه"
K24- هه‌ولێر:
جۆن بۆڵتون، راویژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، هێشتا هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران به‌رده‌وامن و هۆشداریشی دایه تاران، به‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی، هه‌ر هێرشێك بكه‌نه سه‌ر سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
بۆڵتون دووپاتیشی كرده‌وه، له ئه‌گه‌ری هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان، به توندی وه‌ڵامی ئێران ده‌ده‌ینه‌وه و جه‌ختی كرده‌وه كه "من له‌و باوه‌ڕه‌دام كه تاران باش له‌و په‌یامه‌ی ئێمه تێگه‌یشتووه".
ئه‌م قسانه‌ی گه‌وره راوێژكاری كۆشكی سپی له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له له‌نده‌ن هاتوون، كه تیایدا گوتی: "وه‌ڵامه خێراكه‌ی واشنتن بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی تاران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ره‌وانه‌كردنی هێزی زیاتری ئه‌مه‌ریكا بۆ ناوچه‌كه، جووڵه‌ی ئێرانی په‌ك خستووه".
بۆڵتون دووپاتی كرده‌وه "هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران هێشتا نه‌ڕه‌واونه‌ته‌وه" و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌كرێن، به هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلی قبووڵكردن نین".
راویژكاری كۆشكی سپی بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هۆشداریشی دایه ئێران و گوتی: "هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك له‌لایه‌ن ئێران و شوێنكه‌وتوانییه‌وه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئێران حه‌زی به دانوستان بێت، ده‌بێت ده‌ست له‌و ره‌فتارانه‌ی هه‌ڵگرێت".
هه‌روه‌ها ئێرانی به هێرشكردنه سه‌ر 4 كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ی كه‌نداو تۆمه‌تبار كرد، كه له نزیك ئاوه‌كانی ئیمارات زیانیان پێ گه‌یه‌ندرا و گوتی: "هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئه‌و به‌ڵگانه ده‌خاته روو، كه تێوه‌گلانی ئێران له‌و هێرشانه‌دا پشتڕاست ده‌كاته‌وه".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، راوێژكاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووباره جه‌ختی كرده‌وه "ئه‌مه‌ریكا په‌یڕه‌وی هیچ سیاسه‌تێك ناكات، كه ئامانجی گۆڕینی رژێمی ئێران بێت".
له لایه‌كی دیكه‌وه، برایان هوك، نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له كۆماری ئیسلامی كرد، كه له ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامێكی توندی سه‌ربازی تاران ده‌داته‌وه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئۆرشه‌لیم، هۆك گوتی: "به‌ڵێنمان داوه، هه‌ر كاتێك ئێران هێرشی سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێمه‌ی كرد، به هێزی سه‌ربازیی وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه".
هۆگ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، "دووباره ده‌ستمان به بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له ناوچه‌كه كردووه، ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین ئه‌و رێكاره كاریگه‌ریی زۆر گه‌وره له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كانی رژێمی ئێران ده‌بێت".
نێردراوی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێران گوتیشی: "په‌یامه‌كه‌ی ئێمه به ئێران گه‌یشتووه، مه‌ترسیی ئه‌وه له ئارادا بوو، كه چه‌ندین هێرش بكرێته سه‌رمان، به‌ڵام دوای رێكاره‌كانمان روویان نه‌دا".
سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی سه‌ر 4 كه‌شتییه بازرگانی و نه‌وت هه‌ڵگره‌كه‌ی كه‌نداویش، كه ئه‌مه‌ریكا په‌نجه‌ی تۆمه‌ته‌كه بۆ ئێران درێژ ده‌كات، هۆگ گوتی: "له‌م باره‌یه‌وه جارێ چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كه‌ین".
H.B