فرۆشی نەوتی ئێران گەیشتووه‌تە كەمترین ئاستی مێژوویی خۆی

ھێشتا رێگەی كڕینی نەوتی بۆ ژمارەیەك وڵات ماوه‌

K24 - هه‌ولێر:

فرۆشی نەوتی ئێران گەیشتووه‌تە كەمترین ئاستی مێژوویی خۆی كه‌ رۆژانه‌ 500 هه‌زار به‌رمیله‌ و ئەمه‌ریكاش رێگە بە ژمارەیەك وڵات دەدات، درێژە بە كرینی نەوتی ئێران بدەن.

رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ى ئەمریكی لە زاری برایان ھووك نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا بۆ دۆسیەی ئێران، بڵاوی كردووه‌تەوە، ئه‌و وڵاتانه‌ی هێشتا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا رێكنه‌كه‌وتوون له‌سه‌ر كڕینی بڕی نه‌وتی ئێران، ده‌توانن درێژه‌ به‌ كڕینی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ بده‌ن و رێگه‌یان لێ نه‌گیراوه‌.

راپۆرتەكە لە درێژەدا ھۆشداری دەدات, ئەگەر ئەو وڵاتانە لە رێژە دیاریكراوەكە زیاتر نەوت لە ئێران بكڕن، ئەوا سزاكانی ئەمریكا دەیانگرێتەوە.

مانگی رابردوو وڵاتانی چین و ھیندستان كە گەورەترین كڕیارانی نەوتی ئێران بوون، مامەڵەكانیان لەگەڵ ئێران وەستاند و بەم شێوەیە ئاستی ھەناردەكردنی نەوتی ئێران گەیشتە 500 ھەزار بەرمیل لە رۆژێكدا كە كەمترین رێژەی مێژووی ئەو وڵاتەیە.

ئ. م