ئێران هۆشداری ده‌داته وڵاتانی كه‌نداو
زه‌ریف بۆ وڵاتانی كه‌نداو: ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر ناپاكییه‌كه‌تان پارێزگاریتان لێ ناكات
K24- هه‌ولێر:
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوای له سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی كه‌نداو، بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری له "رێككه‌وتنی سه‌ده"ـی ئه‌مه‌ریكا نه‌كه‌ن و هۆشداریشیان پێ ده‌دات و ده‌ڵێت: "به‌رامبه‌ر ئه‌و ناپاكیه‌ی له‌گه‌ڵ جیهانی ئیلامی ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ریكا پارێزگاریتان لێ ناكات".
به‌ر له ده‌ستپێكردنی هه‌ردوو لووتكه‌ی عه‌ره‌بی و كه‌نداو، كه بڕیاره سبه‌ی له شاری مه‌ككه له‌باره‌ی پرسه‌كانی فه‌له‌ستین و ئێران به‌ڕێوه بچن، زه‌ریف له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "عاله‌م"ـی ئێرانی گوتی: "گه‌لی فه‌له‌ستین شكست به رێككه‌وتنی سه‌ده ده‌هێنێت" و داواشی له‌و وڵاتانه‌ی ناوچه‌كه كرد، كه پشتیوانی له‌و پڕۆژه‌یه ده‌كه‌ن، "بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هۆشی خۆتان".
گوتیشی: "من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كه رووده‌دات خواستێكه بۆ پێشێلكردنی مافه‌كانی گه‌لی فه‌له‌ستین، به‌ڵام به‌رگری گه‌لی فه‌له‌ستین ئه‌و پڕۆژه‌یه مایه‌پووچ ده‌كات كه به رێككه‌وتنی سه‌ده ده‌ناسرێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له درێژه‌ی دیداره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "ئه‌وه‌ی جێگای داخه ئه‌وه‌یه كه به‌شێك له وڵاتانی كه‌نداویش هاوكاری به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌كه‌ن، به‌و هیوایه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به ناپاكییه‌كه‌یان له جیهانی ئیسلامی پارێزگاری‌یان لێ ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش تێڕوانینێكی به‌دینه‌هاتووه".
زه‌ریف جه‌ختی كرده‌وه، "ناكرێت قودس "ئۆرشه‌لیم" به جووله‌كه بفرۆشن، هه‌روه‌ك ناكرێت جۆلانیش به جووله‌كه بفرۆشن، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كه، ده‌ستیشمان بۆ له‌ناو ده‌ستكردنی ئێوه درێژه، به‌و مه‌رجه‌ی ئامانجی فه‌له‌ستین و خواستی گه‌لانی ناوچه‌كه خواست و ئامانجی ئێوه بێت، نه‌ك خواستی ئێوه خواستی بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بێت".
ئه‌م هۆشداریه‌ی زه‌ریف له ئه‌نجامی ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه بۆ رێكخستنی كاره‌كانی پڕۆژه‌ی "ئاشتی له‌پێناو گه‌شه‌كردن" له به‌حره‌ین له هه‌ردوو رۆژه‌كانی 25 و 26ی مانگی داهاتوو، كه به به‌شی یه‌كه‌می پلانی ئاشتیی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داده‌نرێت و به "رێككه‌وتنی سه‌ده" ناوده‌برێت.
پێشتریش هه‌ریه‌ك له سعوودیه و ئیمارات ئاماده‌یی خۆیان بۆ به‌شداریكردن له‌و لووتكانه راگه‌یاندبوو، له‌كاتێكدا باس له به‌شداریكردنی قه‌ته‌ر و عومانیش ده‌كرێت، وێڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و چالاكییه له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی فه‌له‌ستینه‌وه.
H.B