حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن سوپاسی عێراق ده‌كه‌ن
ئیدانه‌ی ده‌ستتێوه‌ردانی ئێرانی له كاروباری وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كرد
K24 – هه‌ولێر:
عێراق ره‌تیكرده‌وه، واژوو له‌سه‌ر به‌یاننامه‌ی كۆتایی كۆنگره‌ی لوتكه‌یی مه‌ككه بكات، كه ئیدانه‌ی ده‌ستتێوه‌ردانی ئێرانی له كاروباری وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كرد.
كۆنگره‌ی نائاسایی كۆمكاری عه‌ره‌بی، كه له مه‌ككه به‌ڕێوه‌چوو، له به‌یاننامه‌ی كۆتاییدا، ئیدانه‌ی ده‌ستتێوه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كردووه، له كاروباری وڵاتانی ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا ئیدانه‌ی هێرشی حووسییه‌كان بۆ سه‌ر سعوودییه و ئیمارات كراوه.
عێراق ره‌تیكرده‌وه، واژوو له‌سه‌ر ده‌قی به‌یاننامه‌كه بكات.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی عێراقدا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌نساروڵڵای حووسی، محه‌ممه‌د عه‌لی حووسی، سوپاسی سه‌رۆك كۆماری عێراقی كرد.
محه‌مه‌د عه‌لی حووسی له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه، سوپاسی هه‌ڵوێستی عیراق و سه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌كه‌ین. ئه‌و هه‌ڵوێسته ده‌رخه‌ری ئه‌و قوڵاییه مێژووییه‌یه كه له په‌یوه‌ندی عێراق و یه‌مه‌ندا هه‌یه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: هه‌ڵوێستی عێراق ده‌ریخست، ئه‌و به‌یاننامانه پێشتر نووسراونه‌ته‌وه و ئاماده كراوون و كۆبوونه‌وه‌كان ته‌نیا رووكارن.