له نوێنه‌ران داوای كۆبوونه‌وه‌ی به په‌له‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق ده‌كرێت
سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی كه‌ركووك كۆببنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی داوایكرد، سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی كه‌ركووك كۆببنه‌وه.
كه‌عبی گوتیشی: له سه‌روبه‌ندی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا و بۆ تاوتوێكردنی بۆشاییه ئه‌منییه‌كان و ئه‌و په‌لاماره تیرۆریستییانه‌ی له كه‌ركووك روویاندا، پێویسته سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له بكه‌ن.
كه‌عبی داواشیكرد، ئه‌و پارێزگایانه له ململانێ حزبی و تائیفی و سیاسییه‌كان دوور بخرێنه‌وه.
شه‌وی رابردوو، زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له كه‌ركووك روویاندا و به هۆیانه‌وه 6 هاووڵاتی شه‌هید بوون و 19ی دیكه بریندار بوون.