مامه‌ڵه‌ی خراپ له‌گه‌ڵ منداڵ ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌رینی ددان له پیریدا
نه‌خۆشی شه‌كره، نه‌خۆشییه‌كانی سینگ كاریگه‌ریان هه‌یه له سه‌ر وشكهه‌ڵاتنی ناوپۆشی ده‌م
K24 – هه‌ولێر:
له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا، توێژه‌رانی زانكۆی مێشیگانی ئه‌مه‌ریكی رایانگه‌یاند، مامه‌ڵه‌ی خراپ له‌گه‌ڵ منداڵدا مه‌ترسی هه‌ڵوه‌رینی ددانی له كاتی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی زیاتر ده‌كات.
هاین لی، توێژه‌ری زانكۆكه له توێژینهوهیهكهیدا، كه له گۆڤاری (Community Dentistry and Oral Epidemiology) بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاند، مامه‌ڵه‌ی خراپ له‌گه‌ڵ منداڵان و توندوتیژی هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی به درێژایی ژیان، ئه‌و مرۆڤه به ده‌ست ژماره‌یه‌ك گرفته‌وه بناڵێنێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، نه‌خۆشی شه‌كره، نه‌خۆشییه‌كانی سینگ كاریگه‌ریان هه‌یه له سه‌ر وشكهه‌ڵاتنی ناوپۆشی ده‌م. هه‌روه‌ها جگه‌ره كێشانیش ده‌بێته هۆی نه‌خۆشییه‌كانی سینگ و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندرووستی ناو ده‌م ده‌بێت.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه، له %20ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان كاتێك ته‌مه‌نیان ده‌گاته 50 ساڵ، ددانیان هه‌ڵده‌وه‌رێت.