پۆمپیۆ هه‌ڕه‌شه له ئه‌ڵمانیا ده‌كات
پۆمپیۆ له‌گه‌ڵ هایكۆ ماس، هاوتا ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی له به‌رلین كۆبووه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مایك پۆمپیۆ هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌ڵمانیا كرد. رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی "هواوی" چین به‌كاربهێنن، ئه‌مه‌ریكا زانیاری ئه‌منیتان له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕ ناكات.
دوێنێ هه‌ینی، پۆمپیۆ له‌گه‌ڵ هایكۆ ماس، هاوتا ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی له به‌رلین كۆبووه‌وه.
ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وروپاییه‌كان دوور بخاته‌وه له به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی هواوی چین.
پۆمپیۆ گوتی: ئه‌مه‌ریكا له‌و بڕوایه‌دایه، به‌كارهێنانی كاڵا و به‌رهه‌مه‌كانی هواوی له رووی ئه‌منییه‌وه سه‌لامه‌ت نییه، بۆیه به‌كارهێنانی له لایه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپاوه، كارده‌كاته سه‌ر مامه‌ڵه‌ی ئه‌منی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ر