ئه‌مه‌ریكا به نیازه سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێت
پیشه‌سازی پترۆكیمیایی دووه‌م شاده‌ماری سه‌رچاوه‌ی داهات و ئابووری ئێرانه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی ۆڵ ستریت جۆرناڵ، بڵاویكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا به نیازه ژماره‌یه‌ك سزای دیكه به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێت، به تایبه‌تی له بواری پیشه‌سازی پترۆكیمیایی.
رۆژنامه‌كه له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه، ئه‌وه‌ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێت.
روونیشیكرده‌وه، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت سزا به‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه‌دا بسه‌پێنێت، كه مامه‌ڵه له بواری پترۆكیمیایی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌كه‌ن.
به رای رۆژنامه‌كه، ئه‌گه‌ر سزا به‌سه‌ر پیشه‌سازی پترۆكیمیایی ئێران‌دا بسه‌پێندرێت، ئێران ناتوانێت له رێگه‌ی وڵاتی سێیه‌مه‌وه بازرگانی پێوه بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له بواری نه‌وتدا ده‌كرێت، چونكه به‌رهه‌می پترۆكیمیایی سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌ناسرێته‌وه.
دوای نه‌وت پیشه‌سازی پترۆكیمیایی دووه‌م شاده‌ماری سه‌رچاوه‌ی داهات و ئابووری ئێرانه. له 2015 داهاتی ساڵانه‌ی 19 ملیار دۆلار بووه و تا 2021 ده‌گاته 36 ملیار دۆلاری ساڵانه.