ئه‌نفلۆنزا ملیۆنان به‌رازی به كوشت دا
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت سنوورێك بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای به‌رازی ئه‌فریقی دابنێت
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی ڤێتنام رایگه‌یاند، دوو ملیۆن به‌رازی له‌ناوبردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت سنوورێك بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای به‌رازی ئه‌فریقی دابنێت.
وه‌زیری كشتوكاڵی ڤێتنام راشیگه‌یاند، ڤایرۆسه‌كه له 48 هه‌رێمی وڵاته‌كه بڵاوبووه‌ته‌وه. له ماوه‌ی كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كدا دوو ملیۆن به‌رازیان له‌ناو بردووه.
سێ له چواری كۆی ئه‌و گۆشته‌ی له ڤێتنام به‌كارده‌هێنرێت، گۆشتی به‌رازه.
ژماره‌ی دانیشتوانی ڤێتنام 95 ملیۆن كه‌سه و له كێڵگه‌كاندا خاوه‌نی 30 ملیۆن سه‌ر به‌رازه.
وه‌زیره‌كه‌ی ڤێتنام راشیگه‌یاند، له نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵ گۆشتی به‌راز كه‌مده‌بێت له بازاردا و پێویسته كاری زیاتر بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان و ماسی و مه‌ڕوماڵات بكرێت.
ئه‌نفلۆنزای به‌راز، بۆ جاری یه‌كه‌م له ئابی 2018 له چین دۆزرایه‌وه.
چین گه‌وره‌ترین وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ر و هه‌نارده‌كاری گۆشتی به‌رازه له جیهان.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
ئ.ر