مالیكی: ئهمەریکییەکان شهڕی ئێران ناكهن
"ئەمەریکا نامەیەکی بۆ مالیکی ناردووە"
K24 – ههولێر:
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ئاشکرای دەکات، نامەی ئەمەریکییەکانی پێگەیشتووە و دڵنیاییان پێی داوە، کە شەڕ لەنێوان تاران و واشنتن روو نادات
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی لەگەڵ کەناڵی ئافاق رایگەیاندووە: "لایەنی ئەمەریکی لەبارەی هەڵگیرسانی شەڕ لەنێوان تاران و واشنتن، نامەیان بۆ ناردووم".
مالیکی دەڵێت: "لە نامەکەدا ئەمەریکییەکان ئاشکرایان کردووە، کە نیازی جەنگیان لەگەڵ ئێران نییە".
گووتیشی: "ئەمەریکییەکان داوای گرەنتی پاراستنی بەرژەوەندی و هێزەکانیان و بە ئامانج نەکردنیان لەنێوخۆی عێراق دەکەن".
ئاماژەی بەوەش داوە، هەڵگیرسانی شەڕ لە ناوچەکە دەبێتە کارەسات، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوت لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا دەگاتە 400 دۆلار.
المعلومە
H.J