زه‌ریف: به‌رگریكردن له یه‌مه‌ن ئه‌ركی ئێمه‌یه
تاران به‌رده‌وام ده‌بێت له رێبازی خۆی كه به‌رگریكردنه له یه‌مه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاند، تاران به‌رده‌وام ده‌بێت له رێبازی خۆی، كه به‌رگریكردنه له یه‌مه‌ن.
ئاژانسی میهری ئێران بڵاوی كرده‌وه، له میانی كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئێران له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حووسییه‌كان، زه‌ریف دووپاتی كردووه‌ته‌وه، به‌رگریكردن له یه‌مه‌ن ئه‌ركی ئێرانه و ئه‌وه ته‌نیا به‌رگریی نییه له یه‌مه‌ن، به‌ڵكوو به‌رگرییه له به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران راشیگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانی سعوودییه بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانییه‌ك له دژی ئێران و یه‌مه‌ن، شكستیان هێناوه.