هه‌رێمی كوردستان.. سبه‌ی جه‌ژنه
ئه‌مڕۆ دواهه‌مین رۆژی مانگی ره‌مه‌زانه
K24 – هه‌ولێر:
لیژنه‌ی بینینی مانگ له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دواهه‌مین رۆژی مانگی ره‌مه‌زانه و سبه‌ی یه‌كی شه‌والی مانگی كۆچییه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، لیژنه‌ی بینینی مانگ به مه‌به‌ستی چاودێریكردنی مانگ و بڕیاردان له‌سه‌ر واده‌ی جه‌ژن و كۆتایی ره‌مه‌زان كۆ بووه‌وه و بڕیاری دا سبه‌ی جه‌ژن بێت.
هاوكات دیوانی وه‌قفی سوننه له عێراقیش رایگه‌یاند، سبه‌ی جه‌ژنه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه پێشتر شاره‌زایانی فه‌له‌كیی رایانگه‌یاندبوو، به هۆی كورتی ماوه‌ی ده‌ركه‌وتنی، ئه‌سته‌مه مانگ به چاوی ئاسایی، یان ته‌لیسكۆب ببینرێت، بۆیه چوارشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه و سبه‌ی سێشه‌ممه ته‌واوكاری مانگی ره‌مه‌زان ده‌بێت.