سوپای پاسداران هه‌ڕه‌شه له سعوودیه ده‌كات و به‌ڵێنێكیش به تره‌مپ و ئیسرائیل ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
مورته‌زا قوربانی، راویژكاری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران به‌ڵێنیدا، له جه‌نگی ئابووریدا كۆماری ئیسلامی لووتی هه‌ریه‌ك له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئال سعوود و ئیسرائیل پڕ خۆڵ ده‌كات.
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ئێرنای ئێرانی، قوربانی گوتی: "نابێت له هێزی "له‌خۆبایی" بترسێین"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌مه‌ریكا. دووپاتیشیكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ گه‌لی ئێران و به‌ره‌ی به‌رگری له‌وپه‌ڕی به‌هێزیدان".
راویژكاری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسداران جه‌ختی كرده‌وه، "به‌ره‌ی به‌رگری سوپای پاسداران و گه‌لی ئێران ئه‌مڕۆ بوونه‌ته فریشته‌ی رزگاركردنی سته‌ملێكراوان له جیهان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "دوژمن جه‌نگێكی ئابووری له دژی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه، بۆیه پێویسته گه‌لی ئێران له‌و جه‌نگه‌دا شكست به‌و هه‌وڵه‌ی نه‌یاران بێنێت و به دڵنیاییه‌وه له‌م شه‌ڕه‌دا ئێمه لووتی هێزی له‌خۆبایی، تره‌مپ، ئال سعوود و ئیسرائیل به خۆڵ ده‌شكێنین".
قوربانی گوتی: "هێزی له‌خۆبایی جیهانی هه‌وڵ بۆ له‌ناوبردنی ئیسلام و شۆڕشی ئیسلامی ده‌دات".
له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا، به‌هۆی سه‌پاندنی سزای قورسی ئابووری له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به‌سه‌ر ئێران‌دا، ناساندنی سوپای پاسداران وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی و ناردنی كه‌شتیگه‌لی جه‌نگی و فڕۆكه‌هه‌ڵگری سه‌ربازی و هێرشبه‌ری "B-52" بۆ ئاوه‌كانی كه‌نداو، گرژی نێوان تاران و واشنتن گه‌یشتوونه‌ته ئاستێكی هه‌ستیار.
پێشتریش سعوودیه چه‌ندین جار پشتیوانی خۆی بۆ سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به ئێران نیشانداوه و ریاز له‌و باوه‌ڕه‌دایه، تاران گه‌وره‌ترین پشتیوانی تیرۆره له ناوچه‌كه.
سه‌رچاوه: ئێرنا + فارس
H.B