تره‌مپ: دوور نییه هێرشی سه‌ربازی بكرێته سه‌ر ئێران
"گفتوگۆم له‌لا په‌سه‌نده"
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌كو خۆی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێران بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان به په‌سه‌ند ده‌زانێت، هاوكات ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازییش بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته، به دوور نازانێت.
تره‌مپ كه ئێستا به سه‌ردانێكی فه‌رمی له به‌ریتانیایه، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ میدیاكانی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌رچی خۆی له‌گه‌ڵ دانوستان و گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ ئێران، به‌ڵام بژارده‌ی هێرشی سه‌ربازییش له دژی تاران كراوه‌یه.
گرژییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران زیادیانكردووه و تا دێت واشنتن گوشاره‌كان بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته توندتر ده‌كات، هه‌ردوولاش به فه‌رمی راگه‌یاندنی جه‌نگ ره‌تده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام هێشتا دانوستان و گفتوگۆی فه‌رمی له نێوانییان به‌ڕێوه‌نه‌چووه.
گرژییه‌كان دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مه‌ریكا مانگی ئایاری 2018 له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی كشایه‌وه، كه ئێران له ته‌مووزی 2015 له‌گه‌ڵ وڵاتانی 5+1 واژۆی كردبوو، هۆكاری كشانه‌وه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئێرانه و دژی رۆژئاوایه.
ئ. م