ھاتنی گەشتیار بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی كوردستان زیاد دەكات
بەشێك لە گەشتیارانی ئێران و توركیا روو لە ھەرێمی كوردستان دەكەن
K24 - سلێمانی
لەگەڵ ھاتنی جەژن و بۆنە و یادە نەتەوەیی و ئایینییەکان، ژمارەی ھاتن و چوونی گەشتیاران بۆ ھەرێمی کوردستان زیاد دەبێت، زۆرینەی ئەو گەشتیارانەی سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن لە وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت ئێران و تورکیاوەن، بەپێچەوانەشەوە، ژمارەیەکی زۆریشیان لە خوارو و ناوەڕاستی عێراقەوە دێنە ھەرێمی کوردستان.
کۆمپانیا گەشتیارییەکانى هەرێمى کوردستان، بۆ جەژنى رەمەزان سەرەڕاى هێنانى گەشتیارێکى زۆر بۆ سه‌یرانگه و شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی ناوخۆ، چەندین گەشتیشیان بۆ دەرەوەی وڵات رێكخستووه بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی مه‌به‌ستیانە رۆژانی جه‌ژن و پشووه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌سه‌ر به‌رن.
ساڵانه ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن، زیاتر به‌هۆی كارئاسانی له وه‌رگرتنی ڤیزا و نزمی به‌های دراو روو له ئێران و توركیا ده‌كه‌ن، چونكه گه‌شته‌كانیان تێچووی كه‌متری ده‌وێت.
بەهۆى ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و تاڕاده‌یه‌ك بوژانه‌وه‌ی باری دارایی هاووڵاتیان، ئه‌مساڵ به‌راورد به چه‌ند ساڵی رابردوو ریژەى گەشتکردنی هاووڵاتیان بۆ دەرەوەى وڵات زیاتربووه، به هه‌مان شێوه‌ش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هاتنی گه‌شتیاریش بۆ هه‌رێم زیاتر بێت، به تایبه‌ت له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقه‌وه.
ھ.م