هۆکار و چارەسەرییەکانی دڵەکوتێ
کەی دڵەکوتێ مەترسیدارە؟
K24 – ههولێر:
دڵەکوتێ کاتێک روودەدات، دڵ بە ناڕێکی لێدەدات یاخود ترپەکانی بە شێوەیەکی نائاسایی زیاد دەکات، وا هەستدەکەیت دڵت زۆر خێرا لێدەدات و لێدانەکەش قورس و هەستپێکراوە.
دەکرێت دڵەکوتێ دۆخێکی ئاسایی بێت، بەڵام ئەمە هەمیشە راست نییە.
هۆکارەکانی دڵەکوتێ:
وەرزش و راهێنانێکی زۆر
کافێین
نیکۆتینی جگەرە و سیگار
فشاری دەروونی و ترس
کەم خواردنەوەی ئاو
گۆڕانی هۆرمۆن بە تایبەتی لەکاتی دووگیانیی خانمان
کەمی رێژەی شەکر لە خوێندا
کەم خوێنیی
نەخۆشییەکانی رژێنی دەرەقی (غودە)
کەمی رێژەی ئۆکسجین و کاربۆن دیۆکساید لە خوێندا
لەدەستدانی خوێن
هەندێک جۆری دەرمان
شۆکبوون
بەزربوونەوەی پلەی گەرمی لەش
ماددە هۆشبەرەکان
زۆربەی جار دڵەکوتێ بێزیانە، بەڵام هەندێکجار دڵەکوتێ مانای وایە یەکێک لەم نەخۆشیانەت هەیە:
تێکچوونی ریتمی دڵ
یەکێک لە نەخۆشییەکانی دڵ
تێکچوونی کارەبایی دڵ
ئەگەر دڵەکوتێ ئەم دۆخانەی لەگەڵ بوو دەبێت سەردانی پزیشک بکەیت:
بێهێزیی
گێژخواردن
بوورانەوە
لەدەستدانی هۆشیاریی
زۆر ئارەقکردنەوە
تووندیی هەناسەدان
ئازار و فشار لەسەر سینگ، مل و بەشی سەرەوەی پشتت
ئەگەر لە خولەکێک زیاتر لە 100 ترپەی هەبوو
چارەسەر:
وەرزش
کەمکردنەوەی فشاری دەروونی
بەکارهێنانی دەرمانی گونجاو
باشتر کردنی دۆخی تەندروستی
لە هەندێک دۆخدا، پزیشک ناتوانێت هۆکاری دڵەکوتە بزانێت چونکە هۆکارەکەی نادیارە.
ئەگەر هۆکاری دڵەکوتێ جگەرە و خواردنەوە کحولییەکان و فشاری دەروونی بێت، دەکرێت لە رێگای دوورکەوتنەوە لێیان، چارەسەری خۆت بکەیت
Healthline
H.J