ئه‌مه‌ریكا سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت
سزای نوێ كه‌رتێكی دیكه‌ی هه‌ستیار ده‌گرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا بڕیاریداوه سزای نوێ به‌سه‌ر كه‌رتی پترۆكیمیایی ئێران‌دا بسه‌پێنێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له رووی داراییه‌وه هاوكاری سوپای پاسدارانی كردووه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه، سزا نوێیه‌كان، گه‌وره‌ترین گرووپی كۆمپانیای پترۆكیمیایی ئێرانی ده‌گرێته‌وه، كه له رووی داراییه‌وه پشتیوانی سوپای پاسدارانی ئێرانی كردووه.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه ئه‌مه‌ریكا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌هۆی پێدانی پاره و پشتیوانی دارایی سوپای پاسداران، كه له لیستی تیرۆری ئه‌مه‌ریكایه، سزا نوێیه‌كان ده‌سه‌پێنن.
ئاستی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران رۆژ به رۆژ له به‌رزبونه‌وه‌دان، ئه‌گه‌رچی هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ و دانوستان به‌رده‌وامن، به‌ڵام تا ئێستا ده‌ستیان به گفتوگۆ نه‌كردووه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، به‌رپرسانی باڵای واشنتن و تارانیش، ره‌تیانكردووه‌ته‌وه شه‌ڕ له دژی یه‌ك ده‌ستپێبكه‌ن.
ئ. م