وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی عێراق دەكات
ئامانجی سەردانەكەی ئاشكرا دەكرێت
K24 - ھەولێر
بڕیاره ئەمڕۆ هایكۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بگاته به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق كۆببێته‌وه به مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی نێوان ئه‌مەریكا و ئێران.
هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ستیش بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران بكات و له‌وێش له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆببێته‌وه.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌ڵمانیا، حكوومه‌تی به‌رلین به‌نیازه به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وروپا هه‌وڵێك ده‌ست پێبكات بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشی ناوچه‌كه و دوورخستنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له ئه‌گه‌ری روودانی شه‌ڕ له‌نێوان ئه‌مەریكا و ئێران.
هایكۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ساڵی رابردوو سەردانی ھەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان جەختی لە پەیوەندییەكانی نێوان بەرلین و ھەولێر و بەردەوامی ھاوكارییەكانیان بۆ ھێزی پێشمەرگە كردەوە.
ھ.م