جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا: مافی کورد لە سووریا لەبەرچاو دەگرین
"رووسیا ئامادەیە مافەکانی کورد بدات"
K24 – ههولێر:
جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا بۆ کوردستان24 رایگەیاند، رووسیا ئامادهیه مافهكانی كورد له سووریای نوێ لهبهرچاو بگرێت.
لە وەڵامی پرسیارێكی كوردستان24، میخایل بەگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا و نوێنەری تایبەتی ڤلادمیر پوتن بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەراست و باکووری ئەفریقا، رایگهیاند: "پێویستە پەیوەندییەكان نوێبكرێنەوە و راوێژ لەگەڵ نوێنەرانی كورد لە رێكخراوە جیاوازەكاندا بكرێن".
راشیگەیاند: "ئێمەش بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی سووریا بە لەبەرچاو گرتنی مافی یاسایی كورد لەو وڵاتە ئامادەین ھەماھەنگی و هاوکاربین".
داهاتووی کوردانی رۆژئاوای کوردستان تاکو ئێستا نادیارە بەوەی تورکیا رەتیدەکاتەوە رێگا بدات یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) رۆژئاوای کوردستان کە بەشێکی هاوسنوورە لەگەڵ تورکیا بەڕێوەببات، حکوومەتی سووریاش هەڵوێستێکی روونی بەرامبەر بە هێزە کوردییەکان نییە، بەڵام دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا دڵنیایی داوە و هێرشکردنە سەر کوردەکانی رۆژئاوای بە هێڵی سوور ناوبردووە.
H.J