"ئه‌گه‌ر پاریس سانجێرمان دی لێخت بگوازێته‌وه تووشی سزایه‌كی قورس ده‌بێته‌وه"
"بارسێلۆناش بڕیاری داوه له كڕینی بكشێته‌وه"
سه‌رچاوه‌كانی فڕه‌نسا ئاشكرایان كردووه پاریس سانجێرمان له‌م كاته‌دا ئه‌گه‌ر گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ دێ لیخت واژۆ بكات رووبه‌ڕووی سزا ده‌بێته‌وه.
رۆژنامه‌ی لیكپ ئه‌مڕۆ بڵاویكردۆته‌وه پاریس سانجێرمان تاكو مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵ به‌هۆی یاسای دارایی خاوێن ناتوانێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ دێ لیخت واژۆ بكات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه ده‌بێت یانه‌كه‌ی پاریس نایه‌وێت سه‌رپێچی له یاساكانی یوێفا بكات و پێویسته تا ئه‌و كاته چاوه‌ڕێ بكات بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانه هۆڵه‌ندیه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت.
دوێنێ سه‌رچاوه‌كانی به‌ریتانیا بڵاویان كرده‌وه مینۆ رایۆی به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی دێ لیخت گه‌شتی پاریسی كردووه بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه به‌ڵام دواتر رایۆلا ئه‌م هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه، له‌لایه‌كی دیكه بڵاوكرایه‌وه بارسێلۆناش بڕیاریداوه له گرێبه‌سته‌كه بكشێته‌وه و به‌مهۆیه‌وه چاره‌نووسی دێ لیخت به نادیاری ده‌مێنێته‌وه.