سوپای پاسداران: مووشه‌كه بالیستییه‌كانی ئێران توانای تێكشكاندنی كه‌شتییه‌كانیان هه‌یه
ئێران، هاوسه‌نگی هێزی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا گۆڕیوه
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، لیوا حسێن سه‌لامی رایگه‌یاند، مووشه‌كه بالیستییه‌كانی ئێران، ده‌توانن كه‌شتییه‌كان له ده‌ریادا بپێكن.
لیوا حسێن سه‌لامی گوتیشی: ته‌كنیكی مووشه‌كه بالیستییه‌كانی ئێران، هاوسه‌نگی هێزی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا گۆڕیوه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانییه‌كانی سوپای پاسداران، عه‌لی ئه‌كبه‌ر پورچهمیدیان رایگه‌یاندبوو، بوونی كه‌شتیگه‌لی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له ئاوی كه‌نداو هه‌ڕه‌شه بۆ ئێران درووست ناكات، چونكه هێزه ئێرانییه‌كان له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان.
ئه‌وه‌شی گوتبوو، كه هیچ هێزێكی بیانی ناتوانێت بیر له‌وه بكاته‌وه گه‌مژه‌یی له دژی ئێران بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو، ئه‌وان چاوكراوه‌ن و به‌رپه‌رچی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك ده‌ده‌نه‌وه، كه له هه‌رێمی سیستان و بلوجستانه‌وه بكرێته سه‌ر ئێران.